ئامێرە هەمەجۆرەکان
30, ئەیلوول 2023
گووگڵ Fitbit Charge 6ی بە گۆڕانکاری گرنگەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Fitbit کە سەر بە گرووپی کۆمپانیاکانی گووگڵە، نوێترین نەوەی دەستبەندی زیرەکی Fitbit Charge 6ی ڕاگەیاند.
گۆڕانکاری گرنگ لە دەستبەندەکەدا کراوە، وەک تێکەڵ کردنی زیاتر لەگەڵ ئەپەکانی گووگڵ YouTube Music و Google Pay و Google Maps، لەگەڵ باشترکردنی هەستەوەری چاودێری کردنی لێدانی دڵ.
ڕوونمایەکی قەبارە 1.04 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تایبەتمەندی Always On Display(AOD) هەیە.
هەستەوەری چاودێری کردنی لێدانی دڵ لە Charge 6 نوێکراوەتەوە و لەگەڵ هەستەوەری کارەبایی دیکە تێهەڵکێش کراوە، دەستبەندە نوێیەکە ئەنجامی لێدانی دڵ “%60 وردتر” لە چاو نەوەی پێش خۆی پێشکەش دەکات. هەروەها دەتوانیت تایبەتمەندی چاودێری کردنی لێدانی دڵ لەگەڵ ئامێرەکانی وەرزشکردن لە کاتی ڕاهێنانەکانتدا پێکەوە گرێ بدەیت.

دەتوانێت ئۆکسجینی نێو خوێن (SpO2) بپێوێت، هەروەها دەتوانێت نەخشەی هێڵکاری دڵ (ECG) درووست بکات و دەتوانێت چاودێری خەو و فشار و پلەی گەرمی پێست و ڕێژەی هەناسەدان بکات.
زیاتر لە 40 دۆخی وەرزشکردنی تێدایە و بڕوانامەی 5 ATM هەیە بۆ دژە ئاو و GPS تێدا جێگیر کراوە.
هەروەها ئێستا دەتوانیت یوتیوب میوزیک کۆنتڕۆڵ بکەیت و ڕێنمایی لە ئەپی نەخشەی گووگڵ بەدەست بهێنیت و وەرگری NFC بەکار بهێنیت بۆ پارەدان لە Google Walletـەوە. پاتری دەستبەندەکە بەرگەی 7 ڕۆژ کار کردن دەگرێت بۆ بەکارهێنانی ئاسایی.
بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی بریتییە لە 160 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.