هەواڵ 25, ئەیلوول 2023

هواوەی کاتژمێرێکی زیرەکی نوێی بە نرخی سەروو 3,000 دۆلار نمایش کرد

 

هواوەی ئەمڕۆ براندی Ultimate Designی ڕاگەیاند و یەکەمین بەرهەمی ئەو براندە کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch | Ultimate Design ـە، کاتژمێرەکە بە زێڕی پێوانە(عیار) 18 ڕووپۆش کراوە و تایبەتمەندی ئاست بەرز لە خۆ دەگرێت، لە ژێر ناوی Huawei Watch Ultimate Gold Edition بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا بە نرخی 2,999 یۆرۆ (3,191 دۆلاری ئەمریکی) بەردەست دەبێت.

کاتژمێرەکە ڕوونمایەکی 1.5 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 450*450 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕێکخستنی هەیە لە نێوان 1 بۆ 60 هێرتز. پاترییەکی قەبارە 530 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 14 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی و 8 ڕۆژ کار کردنی قورس و چڕ دەگرێت. پشتگیری لە نامە ناردن و هاتن دەکات لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە کاتی نەبوونی نیشانە(Signal).

چەندەها تایبەتمەندی پزیشکی وەک پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و لێدانی دڵ و چاودێری کردنی خەو و زیاتریشی هەیە. هواوەی دەڵێت چوارچێوەی کاتژمێرەکە زۆر بەهێزە و بە زۆر تاقیکردنەوەدا تێپەڕیوە.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ