ئەپڵ 10, كانونی یه‌كه‌م 2019

ئێستا کۆمپیوتەری Mac Pro و مۆنیتەری Pro Display XDR بەردەستن بۆ کڕین

لە کۆتاییدا، کۆمپیوتەری Mac Pro و مۆنیتەری Pro Display XDR ـی گرانبەهای نوێ بەردەستن بۆ کڕین، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە میانەی کۆنگرەی WWDC 19 ـی مانگی 6 ـی ئەمساڵدا نمایش کران.

نرخی کۆمپیوتەری Mac Pro لە 5,999$ ـەوە دەستپێدەکات، کە بۆ ئەم نرخە پڕۆسێسەری 8 ناوەکی Intel Xeon و گرافیکی AMD Radeon Pro 580X و ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD بە دەست دەهێنیت. کۆمپیوتەری Mac Pro بۆ کاری بەهێز دیزاین کراوە و دەتوانیت بە پارەی زیاتر پڕۆسێسەر، گرافیک، ڕام و بیرگەی بەرزتر و زیاتر بەدەست بهێنیت. هاوکات بەرزترین نرخی کۆمپیوتەرەکە دەگات بە 50,000$.

هەرچی دەربارەی مۆنیتەری Pro Display XDR ـە، قەبارەی 32 ئینجە بە ڕوونی 6K. ئەم مۆنیتەرە لەگەڵ خۆیدا خاوەن ڕاگر (ستاند) نابێت بۆ جێگیرکردن، بەڵکو دەبێت لەگەڵیدا ڕاگرێک بکڕیت بە نرخی 999$، بەڵێ، 999$!

کۆمپیوتەر و مۆنیتەرە گرانبەهاکە ئێستا بەردەستن لە کۆگای سەرهێڵی ئەپڵ بۆ کڕین بە شێوەی داواکردنی پێشوەختە. کرتە لێرە بکە بۆ کڕینی کۆمپیوتەری Mac Pro و کرتە لێرە بکە بۆ کڕینی مۆنیتەری Pro Display XDR.

بۆچونی تۆ