ئەندرۆید 22, كانونی یه‌كه‌م 2019

ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن ئامێر لە جیهاندا لەسەر ڕووکاری EMUI 10 کار دەکەن

چەند مانگێکی کەم تێپەڕ بووە بەسەر ڕاگەیاندنی ڕووکاری EMUI 10 لە لایەن هواوەی چینییەوە، هەروەها کەمتر لە مانگێک دەبێت کە هواوەی ڕایگەیاند ڕووکارەکە لەسەر زیاتر لە 1 ملیۆن ئامێر کار دەکات. بەڵام ڕووکارەکە توانی بەو ماوە کەمە، لەسەر ملیۆنان ئامێری زیرەک جێگیر ببێت.

کۆمپانیای هواوەی بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 لەسەر زیاتر لە 10 ملیۆن ئامێری زیرەکی Huawei و Honor کار دەکات. هەروەها لە ئێستادا 33 ئامێر پشتگیری لە ڕووکارەکە دەکەن. هەرچەندە نوێترین ئەو مۆبایلانەی هواوەی کە لەسەر ڕووکارەکە کار دەکەن، خاوەن کۆگای گووگڵ پلەی و هیچ کام لە ئەپە فەرمییەکانی دیکەی گووگڵ نین.

زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei Mate 30 یەکەمین مۆبایل بوون کە ڕووکارەکەیان بۆ بەردەستکرا. لە ئێستادا ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆ مۆبایلە نوێ و کۆنەکانی هواوەی و ئۆنەر درێژەیان هەیە و وا بڕیارە لەم مانگەدا ڕووکارەکە بۆ 14 مۆبایلی دیکەی کۆمپانیا چینییەکە ڕەوانە بکرێت.

گەیشتن بە 10 ملیۆن ئامێری کارکردوو لەسەر ڕووکاری EMUI 10، گەشەکردنێکی زۆر خێرایە و ناوازەیە، بێگومان ئەم ژمارەیە لە داهاتوودا زۆر زیاتر دەکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ