ئەندرۆید 22, كانونی یه‌كه‌م 2019

وەشانی جێگیری ڕووکاری EMUI 10 بۆ 14 مۆبایلی دیکەی هواوەی و ئۆنەر ڕەوانە دەکرێت

لە ماوەی ڕابردوودا هواوەی پڕۆسەی ڕەوانەکردنی ڕووکاری EMUI 10 ـی بۆ مۆبایلە نوێیەکانی ئەمساڵی بە ئەنجام گەیاندبوو. بەڵام کۆمپانیا چینییەکە لە پلانیدا نییە لەوێدا بوەستێت، بەڵکو وەشانی جێگیری ڕووکارەکە بۆ مۆبایلەکانی 2018 و 2017 ـش بەڕێوەیە، کە تێیدا مۆبایلەکانی Mate 10 و Honor 10 Lite ـی تێدایە.

یەکەم کاروانی ڕەوانەکردنی ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر وەشانی Android 10 لە ماوەی ڕابردوودا بوو، کاتێک کە مۆبایلەکانی Huawei P30 و P30 Pro و Nova 5T و چەندین مۆبایلی دیکە لە لیستەکەدا بوون. کۆمپانیاکە دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی وەشانی جێگیر لە ڕووکارەکە بۆ ئەم 14 مۆبایلە:

  • Huawei Mate 20 X 5G
  • Huawei Mate RS Porsche Design
  • Huawei Mate 10 Porsche Design
  • Huawei Mate 10 Pro
  • Huawei Mate 10
  • Huawei P20
  • Huawei P20 Pro
  • Nuawei Nova 4e
  • Huawei Enjoy 10 Plus
  • Huawei Enjoy 9S
  • (Huawei Maimang 8 (also known as P Smart+ 2019
  • (Huawei Maimang 7 (also known as Mate 20 Lite
  • Huawei Honor 20i
  • Huawei Honor 10 Lite

لە ئێستادا هواوەی ڕووکارەکە ڕەوانەی بەکارهێنەرانی ئەو ژمارە مۆبایلەی سەرەوە دەکات لە ناوخۆی چیندا. ڕێکەوتی بەردەستکردنی بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان نەزاندراوە، بەڵام هیواخوازین زۆر نەخایەنێت.

ڕووکاری EMUI 10 لەسەر وەشانی Android 10 بنچینەکراوە و خاوەن ڕووکارێکی نوێ، ژمارەیەک ئەپی نوێ، دۆخی تاریکی سەرتاسەری و زیاترە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ