شاومی 23, تشرینی یەکەم 2023

شاومی بەهێزترین بەرهەمەکانی خۆی 3 ڕۆژی دیکە نمایش دەکات

 

دەنگۆکان بوون بە ڕاستی و لە کۆتاییدا کۆمپانیای شاومی وادەی بەڕێوە چوونی بۆنەی داهاتووی بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی ئاشکرا کرد. لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە کۆمپانیاکە بۆنەیەک دەبەستێت بۆ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 و کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch S3 و سیستەمی وەگەڕخەری HyperOS و تەلەڤزیۆنێکی زیرەک بە پانێڵی Mini LED.

هەر لەم بۆنەیەدا شاومی پەردە لەسەر زانیارییەکانی سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکەی HyperOS لادەدات کە لە ساڵی 2017 ـەوە سەرقاڵی پەرەپێدانییەتی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بۆ یەکەمین جار نمایشی کرد. زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 دەبنە یەکەمین مۆبایلەکان لە جیهاندا کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر بکرێت کە وا بڕیارە سبەینێ نمایش بکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ