ئامێرە هەمەجۆرەکان 6, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای Samsung تەلەفزیۆنی Sero TV ـی نمایشکرد: لەگەڵ جوڵاندنی مۆبایل ڕوونماکەی دەجوڵێتەوە

کۆمپانیای Samsung ـی کۆری هەمیشە پێشەنگ بووە لە بواری تەلەفزیۆنە زیرەکەکان. لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES 2020 ـدا، کۆمپانیا کۆرییەکە تەلەفزیۆنی زیرەکی Sero TV ـی نمایشکرد، کە خاوەن تایبەتمەندییەکی زۆر نایاب و جیاوازە.

تەلەفزیۆنی زیرەکی Sero TV بۆ یەکەمجار لە مانگی 4 ـی پار ساڵدا ڕاگەیاندرا، بەڵام کۆمپانیاکە بۆ یەکەمجار لەم کۆنگرەیەدا نمایشی کرد. تەلەفزیۆنەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 43 ئینج لە جۆری QLED و بە ڕوونی 4K، هەروەها چوارچێوەکانی ڕوونماکەی کەمن و خاوەن ڕاگرێکی درێژە.

ئەوەی ئەم تەلەفزیۆنە زیرەکەی جیاواز و ناوازە کردووە، ئەوەیە کە لەگەڵ خستنە باری ئاسۆیی مۆبایلەکەت، ڕاستەوخۆ ڕوونمای تەلەفزیۆنەکەش دەچێتە باری ئاسۆییەوە، وە بۆ باری ستوونیش هەمان شت ڕوو دەدات. ڕەنگە بتەوێت تیک تۆک یاخود سناپ چات لەسەر تەلەفزیۆنەکە بەکاربهێنیت و بتەوێت بە شێوەیەکی ڕێک و ستوونیش بینەری ببیت. بەڵام ئەم تەلەفزیۆنە بە تایبەتی بۆ باری ستوونی دیزاین کراوە.

بینەری ئەم ڤیدیۆیە ببە و بزانە چۆن ئەم حاڵەتە ڕوو دەدات:

بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسی، بە نزیککردنەوەی مۆبایلەکانیان لە چوارچێوەی تەلەفزیۆنەکە، ڕاستەوخۆ پەیوەستی دەبێت و ڕوونمای مۆبایلەکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر تەلەفزیۆنەکە. بەکارهێنەرانی ئایفۆن پێویستە خودکارانە دۆخی ڕوونمای تەلەفزیۆنەکە لە ستوونییەوە بۆ ئاسۆیی و بە پێچەوانەوە بگۆڕن، بەڵام پشتگیری تەواوەتی لە AirPlay 2 دەکات.

تاوەکو ئێستا نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئەم تەلەفزیۆنە زیرەکەی Samsung ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە The VergeCNET
بۆچونی تۆ