گەرمترین 11, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای OnePlus لە بۆنەیەکی تایبەتدا تەکنەلۆژیایەکی نوێی ڕوونما ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای OnePlus یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانەی کە لە هەفتەی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە چالاکییەکی هەبوو لە پێشانگای CES 2020 ـدا، ئەویش بە نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus Concept One بوو هەبوونی کامێرای شاردراوەوە.

پێگەی 9to5Google ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیای OnePlus لە بڵاوکراوەیەکەیدا لە پێگەی Weibo ـی چینی، ئاشکرای کردووە کە لە ڕێکەوتی 13 ـی ئەم مانگەدا بۆنەیەکی تایبەت لە Shenzhen ـی وڵاتی چیندا ئەنجام دەدات و تێیدا تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ ڕوونما ڕادەگەیەنێت.

کۆمپانیا چینییەکە لە بڵاوکراوەکە ئاشکرای نەکردووە کە تەکنەلۆژیا نوێیەکەی ڕوونما چی دەبێت، بەڵام وێنەی بڵاوکراوەی تایبەت بە بۆنەکە، کۆمەڵێک شووشەی لەسەر یەک نیشان دەدات. بەمەش نیمچە دڵنیاییەک دەدات کە OnePlus لەو بۆنە تایبەتەدا مۆبایلێک لە شێوەی نموونە، هاوشێوەی OnePlus Concept One نمایش دەکات، کە خاوەن تەکنەلۆژیایەکی جیاواز ببێت.

پێگەی 9to5Google سەبارەت بەم بۆنەیە ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکەن OnePlus ڕوونمایەک بە خێرایی 120 هێرتزەوە ڕابگەیەنێت، بەڵام پێدەچێت تەکنەلۆژیایەکی نوێ و جیاوازتر بێت کە OnePlus بیەوێت لە ڕێگەی نموونەیەکەوە بیهێنێتە بوون.

خۆشحاڵانە، تەنها 2 ڕۆژمان ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم بۆنە تایبەتەی OnePlus، هەر بۆیە زۆر لە چاوەڕوانیدا نامێنینەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ