سۆنی 15, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای Sony ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی Xperia ـی ئاشکرا کرد

لە کۆتایدا، کۆمپانیای Sony بێدەنگی شکاند و ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی Xperia ـی ئاشکرا کرد.

لە بانگهێشتنامەیەکدا، کۆمپانیای Sony ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی داهاتوو لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی MWC ـدا، کۆنگرەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Xperia ئەنجام دەدات. کۆنگرەکە لە کاتژمێر 8:30 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەوروپا و 10:30 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێر لە ڕێکەوتە ناوبراوەکەدا بەڕێوە دەچێت.

پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا، کۆمپانیای Sony مۆبایلی Xperia 5 Plus و مۆبایلێکی دیکەی ئاست مامناوەند بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765 ـەوە نمایش بکات.

وەک هەمیشە، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە لە مۆبایلێک زیاتر لەم بۆنە تایبەتەیدا نمایش بکات. مانگی داهاتوو زیاتر دەزانین لەم بارەیەوە.

وا بڕیارە کۆنگرەی MWC 2020 ـی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلە جیاوازەکان، لە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی داهاتوودا لە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیادا بەڕێوە بچێت و ماوەی 3 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ