سامسۆنگ 30, تشرینی دووەم 2023

سامسۆنگ نرخی هەستەوەری کامێراکان بەرز دەکاتەوە

بەپێی سەرچاوەیەک کە نزیکە لە میدیای چینی، سامسۆنگ ئاگاداری هاوبەشە ڕەقەواڵەکانی کردووەتەوە کە ساڵی داهاتوو نرخی هەستەوەری کامێراکان (CIS) بە ڕێژەی %25 و بۆ %30 بەرز دەکاتەوە.
سامسۆنگ یەکێکە لە گەورەترین بەرهەم هێنەرەکانی هەستەوەری (CMOS) لە جیهاندا و یەکەم جارە لە دوای دوو ساڵ نرخی هەستەوەرکانی بەرز دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەری.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوای زیاتر لە دوو ساڵ ڕێژەی ڕەوانەکردنی مۆبایلە زیرەکەکان ڕوو لە زیاد بوونە. هەروەها بەرزبوونەوەی نرخەکان تەنها ئەو هەستەوەرانە دەگرێتەوە کە ڕوونیان لە 32 مێگاپیکسڵ زیاتر.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ