ئەندرۆید 22, كانونی دووه‌م 2020

هواوەی لیستی سەرجەم ئەو مۆبایلانەی ڕاگەیاند کە ڕووکاری EMUI 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

لە دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای هواوەی ڕووکاری نوێی EMUI 10 ـی ڕاگەیاند، لیستی بەشێک لەو مۆبایلانەشی بڵاوکردەوە کە ڕووکارە نوێیەکەیان لە داهاتوویەکی نزیکدا پێ دەگات. ئێستا، بە فەرمی هواوەی لیستی سەرجەم ئەو مۆبایلانەی خۆی بڵاوکردەوە کە ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت.

لە ئێستادا زنجیرە مۆبایلەکانی Mate 20 و P30 ـی کۆمپانیاکە نوێکارییەکانی ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، ئەمانە لیستی سەرجەم مۆبایلەکانی کۆمپانیا چینییەکەن کە ڕووکارەکەیان لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بۆ ڕەوانە دەکرێت، کە پێکدێن لە 22 مۆبایل:

  • Huawei P30 Pro
  • Huawei P30
  • Huawei Mate 20 Pro
  • Huawei Mate 20
  • Huawei Mate 20 X
  • Huawei nova 5T
  • Huawei Mate 20 RS Porsche Design
  • Huawei Mate 20 X 5G
  • Huawei P30 Lite
  • Huawei nova 4e
  • Huawei P20
  • Huawei P20 Pro
  • Huawei Mate 10
  • Huawei Mate 10 Pro
  • Huawei Mate 10 Porsche Design
  • Huawei Mate RS Porsche Design
  • Huawei Mate 20 Lite
  • Huawei P Smart 2019 (لە ژاپۆن بە ناوی Huawei nova lite 3 ـەوە دەفرۆشرێت.)
  • Huawei P Smart+ 2019
  • Huawei P Smart Pro
  • Huawei P Smart Z
  • Huawei nova 4

ئەوانەی سەرەوە سەرجەم مۆبایلەکانی هواوەی بوون، بەوانەشی کە لە دەرەوەی بازاڕەکانی چیندا دەفرۆشرێن. بەڵام ئەوانەی تێدا نین کە خاوەن کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نین، ئەوان لە کاتێکی دیکەدا ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆیان بڵاو دەکرێتەوە.

ڕووکاری نوێی EMUI 10 خاوەن دیزاینێکی نوێ، ئەپی دیزاین کراوە، تایبەتمەندی دۆخی تاریکی سەرتاسەری و زیاترە. هەروەها خاوەن ژمارەیەک جوڵەی نایاب و ئاسایشێکی تۆکمەتر و وەشانێکی نوێی تایبەتمەندی GPU Turbo ـە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ