ئەندرۆید 22, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای POCO دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی جێگیری Android 10 بۆ مۆبایلی Pocophone F1

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک دەنگۆ هەبوون کە باسیان لە ڕەوانەکردنی وەشانی جێگیری Android 10 دەکرد بۆ مۆبایلی Pocophone F1، وا دیارە دەنگۆکان ڕاست دەرچوون و کۆمپانیای POCO دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکەی Android بۆ مۆبایلەکە.

ژمارەیەک بەکارهێنەری مۆبایلی Pocophone F1 وەشانی ژمارە 11.0.4.0QEJMIXM ـیان بەدەست گەیشتووە کە ڕووکاری MIUI 11 ـی بنچینەکراوی Android 10 لەخۆ دەگرێت. قەبارەی وەشانە نوێیەکە 1.9 گێگابایتە و وا دیارە ڕەوانەی ئەو بەکارهێنەرانەی مۆبایلەکە کراوە کە پێشتر ڕووکاری MIUI 10 ـیان لەسەر جێگیر بووە.

وەشانە نوێیەکە ژمارەیەک چارەسەر بۆ ئاگادارکەرەوەکان و جوڵاندنی Screenshot ـەکان و تایبەتمەندی Game Turbo لەخۆ دەگرێت، هەروەها خاوەن ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 1 ـی 2020 ـی ئەندرۆیدیشە.

مۆبایلی Pocophone F1 بە وەشانی Android 8.1 Oreo لە ساڵی 2018 ـەدا خرایە بازاڕەکانەوە، ئەمە بە دووەم وەشانی گرنگ هەژمار دەکرێت بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکەی کۆمپانیای POCO ـی سەر بە شاومی. پێناچێت ئەم وەشانە نوێیە کاردانەوە لەسەر خێرایی مۆبایلەکە درووست بکات. ئەگەر وەشانەکەت بەدەست گەیشتووە، لە لێدوان ئاگادارمان بکەوە.

چۆنیەتی نوێکردنەوە و پشکنین کردن بۆ وەشانە نوێیەکە:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی About Device.
  • کردنەوەی بەشی Software Updates.
بۆچونی تۆ