شاومی 23, كانونی دووه‌م 2020

کۆمانیای POCO پشتڕاستی کردەوە کە بەمنزیکانە مۆبایلی نوێ ڕادەگەیەنن و پێدەچێت ناوی POCO X2 ببێت

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، کۆمپانیای POCO بووە براندێکی سەربەخۆ و بە فەرمی لە کۆمپانیای شاومی جیابووەوە. هەرچەندە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بوو کە POCO مۆبایلێک یاخود ژمارەیەک مۆبایلی نوێ لە ئەمساڵدا ڕادەگەیەنێت، بەڵام لە دوای جیابوونەوەی لە شاومی، ئەمە خەریکە دەبێتە ڕاست.

هەژماری فەرمی POCO India لە تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی “Season 2: وەرزی دووەم”. ڤیدیۆکە نامۆیە و هیچی وەهای ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ناونیشانەکەی بە تەواوی دڵنیامان دەکاتەوە کە کۆمپانیای POCO زنجیرە مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.

https://twitter.com/IndiaPOCO/status/1219512671768154113

هەژمارێک بە ناوی Xiaomishka، وردبوونەوەی بۆ ڤیدیۆکەی POCO ئەنجام داوە و ڕایگەیاندووە کە لە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بە ناوی مۆبایلە نوێیەکەی POCO دراوە، ئەویش ناوی POCO X2 دەبێت.

وا دیارە POCO واز لە زنجیرەی F دەهێنێت و چیدیکە پیتی X بۆ ناوی زنجیرە نوێیەکانی بەکار دەهێنێت، ئەمەش هاوشێوەی ناوی یەکێک لە زنجیرە مۆبایلەکانی Realme و OPPO.

تاوەکو ئێستا POCO هیچ زانیارییەکی دەربارەی مۆبایل/مۆبایلەکانی داهاتوویانی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پڕوپاگەندەکان دەڵێن کۆمپانیاکە 3 جۆر لە مۆبایلی POCO X2 ڕادەگەیەنێت.

پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوو و پێش مانگی 3، کۆمپانیای POCO مۆبایلە نوێیەکانی ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە GSMArenaAndroid Authority
بۆچونی تۆ