رەقەکاڵا
14, شوبات 2025
کواڵکۆم یەکەمین چیپسێتی ئاست مام ناوەندی نمایش کرد کە پشتگیری لە ژیری دەستکرد دەکات

کواڵکۆم ڕایگەیاندلە ڕێگەی چیسپێتی Snapdragon 6 Gen 4 ژیری دەستکرد بۆ مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکان بەردەست دەخەن. چیپسێتەکە لە ڕووی CPU و GPU بەراورد بە نەوەی پێشووتری خێراترە و وزەی کەمتر بەکار دەبات.
هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت و ناووکی سەرەکی لە جۆری ARMv9 بە خێرایی 2.3 گێگاهێرتز. هەروەها لە ڕووی GPU بە ڕێژەی %29 خێراترە و %12 وزەی کەمتر بەکار دەبات. بە بناغەی 4 نانۆمەتری دروست کراوە و پشتگیری لە ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی UFS 3.1 دەکات. هەروەها پشتگیری لە ڕوونمای +1080 و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز دەکات. پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپیسکڵی دەکات و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی ڕوونی 4K HDR دەکات.
ڕیەلمی، ئۆپۆ و ئۆنەر ڕایانگەیاند کە چیسپێتەکە بۆ مۆبایلەکانیان بەکار دەهێنن لە چەند مانگی داهاتوو.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.