ئای ئۆ ئێس
25, كانونی دووهم 2020
ئەپی نوێی Byte تایبەت بە کورتە ڤیدیۆکان بۆ iOS و Android بەردەستکرا

درووستکەری تۆڕی Vine، ئەپێکی نوێی تایبەت بە کورتە ڤیدیۆیەکانی بەردەستکرد.
بەڕێز Dom Hofmann، درووستکەری تۆڕی Vine، کە لە ئێستادا تۆڕەکە ناچالاکە، ئەپێکی نوێی بە ناوی Byte ـەوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستکرد. ئەپی نوێی Byte هاوشێوەی ئەپی TikTok ـە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەکان. بەکارهێنەران دەتوانن ڤیدیۆی کەمتر لە 10 چرکەیی لە نێو ئەپەکەدا بڵاوە پێ بکەن. هەروەها خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی بەدڵبوون، لێدوان، هاوبەشیپێکردن و زیاترە بۆ ڤیدیۆیەکان.

هەژماری فەرمی ئەپە نوێیەکە لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوودا بژاردەی بەخشینی پارە بۆ درووستکەران زیاد دەکەن، کە دەتوانرێت بەکارهێنەران بڕێک پارەی دیاریکراو ببەخشن بە درووستکەرانی ڤیدیۆیەکانی نێو ئەپەکە.
Dom Hofmann بۆ چەند ساڵێک دەبێت بە بێدەنگی کاری لەسەر درووستکردنی ئەم ئەپە دەکرد، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە بە هۆی کڕینەوەی تۆڕی Vine لە لایەن تویتەرەوە، وازی لە تۆڕەکە هێنا.
ئێستا ئەپی Byte بە نرخی خۆڕایی بەردەستە بۆ داگرتن بۆ iOS و Android و دەتوانیت لە ڕێگەی درووستکردنی هەژمارێکەوە، کورتە ڤیدیۆکانت تێیدا بڵاوە پێ بکەیت.
Byte
دابەزاندن
Byte
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.