مایکرۆسۆفت 1, تشرینی یەکەم 2023

مایکرۆسۆفت بەرزکردنەوەی خۆڕایی لە ویندۆز 7 و 8 بۆ ویندۆز 11 ڕادەگرێت

 

ڕۆژە باشەکانی ویندۆز 7، ویندۆزە دڵخوازەکەی هەمووان بەرەو کۆتایی دەچێت. لە نوێترین ڕاگەیاندراودا کە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە چیدیکە بەرزکردنەوەی خۆڕایی لە ویندۆز 7 و 8 بەردەست نابێت بۆ ویندۆز 11.

پرۆگرامی بەرز کردنەوەی ویندۆز چەند ساڵێکە پەیڕەو دەکرێت. ئەگەر بەکارهێنەرێک پێشووتر ویندۆز 7 یاخوود 8ی ڕەسەن(Original)ی کڕیبێت و تاوەکو ئێستا بەرزی نەکردبێتەوە بۆ ویندۆز 11، ئەوا لەمەوبەدوا ناتوانێت بە خۆڕایی بەرزی بکاتەوە، بەڵکو دەبێت بە پارە دووبارە ویندۆز 11 بکڕێت.

هۆکاری ئەمە بۆ چیدیکە پشتگیری نەکردنی ئەو 2 ویندۆزە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە دەگەڕێتەوە، ویندۆز 7 و 8 پشتگیریان لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە وەستێندراوە و هیچ نوێکارییەکی ئاسایشیان پێناگات.

بۆیە ئەگەر کار بە هەر ویندۆزێکی ڕەسەنی جیا لە ویندۆز 11 دەکەیت، ئێستا کاتی ئەوەیە بەرزی بکەیتەوە بۆ ویندۆز 11 تاوەکو کات هەیە.

سەرچاوە Mspoweruser
بۆچونی تۆ