مۆبایل و تابلێت 26, ئازار 2020

مۆبایلی +Huawei P40 Pro بە 2 کامێرای جۆری Telephoto و نرخی دەستپێکی 1,399€ ـەوە نمایشکرا

لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلەکانی Huawei P40 و Huawei P40 Pro لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی +Huawei P40 Pro ـیشی بە 2 کامێرای جۆری Telephoto و نرخی دەستپێکی 1,399€ ـەوە نمایشکرد.

مۆبایلی +Huawei P40 Pro لە هەردوو مۆبایلەکانی Huawei P40 و Huawei P40 Pro ئاست بەرزترە و کامێرایەکی زیاتری لە پشتەوە هەیە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.58 ئینج لە جۆری OLED بە خێرایی 90 هێرتز. ڕوونماکەی لە جۆرێکی نوێیە بە ناوی Overflow Display کە لایەکانی چەماوەیین. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە و بە ڕێژەی 30% قەبارەکەی لەسەر ڕوونما گەورەتر کراوە و خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاویشە. لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکە لە جۆری IR TOF 3D ـە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیان هەیە بە ڕوونی 4K.

لە پشتەوە خاوەن 5 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 50 و 8 و 8 و 40 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەیان لە جۆری ToF ـە.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری Kirin 990 5G ـی لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی قەبارە گەورەترە بە قەبارەی 512 گێگابایت لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 4,200 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 40 واتی.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی +Huawei P40 Pro:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.58 ئینج.
    • جۆر: OLED.
    • وردی نیشاندان: 1200 بە 2640 پێکسڵ.
    • خێرایی: 90 هێرتز.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Kirin 990 5G (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 9 میلیمەتر.
  • کێش: 226 گرام.
  • پاتری: 4,200 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide بە تیرەی f/1.9.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto و Periscope بە تیرەی f/4.4.
    • سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto بە تیرەی f/2.4.
    • چوارەم: 40 مێگاپێکسڵ لە جۆری Ultra Wide بە تیرەی f/1.8.
    • پێنجەم: جۆری IR TOF 3D.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 32 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
    • دووەم: جۆری TOF 3D.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت و ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەشی سیرامیک – سپی سیرامیک.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری EMUI 10 بە بێ هەبوونی ئەپەکانی Google Play و ئەپەکانی دیکەی گووگڵ (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: مانگی حوزەیران.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 1,399€ (1538$).

مۆبایلە خاوەن کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نابێت، بەڵکو بە ئەپەکانی هواوەی خۆی جێگەیان دەکرێنەوە.

نرخی مۆبایلی +Huawei P40 Pro لە 1,399€ (1538$) دەست پێدەکات و وا بڕیارە لە ساتەوەختێکی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

بۆچونی تۆ