ئامێرە هەمەجۆرەکان 9, شوبات 2020

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی زیندووی بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds دزەی پێکرا

هەر وەک چۆن دەنگۆ و دزەپێکراوەکان لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy S20 تاوەکو ئێستا درێژەیان کێشاوە، دۆخەکە بۆ بیستۆکی بێوایەری نوێی +Samsung Galaxy Buds ـیش هەمان شتە. بۆ یەکەمجار، ڤیدیۆیەکی زیندووی بیستۆکە بێوایەرەکە دزەی پێکرا.

هەژمارێک لە یوتیوب، ڤیدیۆیەکی تەواوەتی کردنەوەی بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds ـی لە نێو پاکەتدا، بڵاوکردۆتەوە. هیچی وەها سەرنجڕاکێش لە ڤیدیۆکەدا بەدی ناکرێت، چونکە بە زۆری جەخت لە دەرهێنانی بیستۆکەکە لە پاکەتەکەیدا دەکات. لە لایەکی دیکە، دیزاینی بیستۆکە بێوایەرەکە هەمان دیزاینی نەوەی پێش خۆیەتی.

بڵاوبوونەوەی خشتەیەکی تەواوەتی تایبەتمەندییەکانی بیستۆکە بێوایەرەکە، ئاشکرای کرد کە نرخی 20$ زیاتر دەبێت لە نەوەی پێش خۆی و خاوەن پاتری و بیستۆکێکی باشتر دەبێت.

خۆشحاڵانە، دەتوانین بیستۆکەکە زیاتر لە نزیکەوە ببینین. دیزاینی بیتسۆکە بێوایەرەکە، دەقاودەق هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی دەبێت، بەڵام بە هۆی پاترییە فراوانەکەیەوە، کێشی کەمێک زیاد دەکات و وا دیارە قەبارەشی گۆڕانی بەسەردا دێت.

بە نزیک بوونەوە لە بیتسۆکەکان، ئەوە بەدی دەکرێت کە خاوەن 3 دانە وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی زیاتر دەبێت بۆ ڕێکخستنی تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو، هەروەها لەگەڵ بەدی کردنی وەرگری زیاتردا بۆ مەبەستی جیاوازتر.

دەنگۆیەک دەیگوت کە بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکە بە خۆڕایی لە نێو پاکەتی مۆبایلەکانی +Galaxy S20 و Galaxy S20 Ultra ـدا بوونی دەبێت لە کاتی کڕینی پێشوەختەدا.

بە هەرحاڵ، ئێستا دیزاینی تەواوەتی و تایبەتمەندییەکانی بیستۆکەکەمان لەبەر دەستتدایە، تەنها ڕاگەیاندنی ماوە، ئەویش لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا ڕوودەدات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ