ئەپڵ 16, نیسان 2020

ئەپڵ چیدیکە iPhone 8 Plus نافرۆشێت

بە ڕاگەیاندنی iPhone SE لە دوێنێدا، 2 ئایفۆنی دیکە بوونە قوربانی، ئەوانیش iPhone 8 و iPhone 8 Plus ـن.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە چیدیکە مۆبایلی iPhone 8 Plus لە کۆگا فەرمییەکانی خۆی نافرۆشێت و فرۆشتنی ئەو ئایفۆنە تەمەن 3 ساڵەی وەستاند، بەڵام ڕێگە بە بریکارە باوەڕپێکراوەکانی خۆی دەدات تاوەکو یەکە ماوەکانی مۆبایلەکە بفرۆشن.

مۆبایلی iPhone SE خاوەن هەمان دیزاینی iPhone 8 ـە و تایبەتمەندییەکانیشی زۆر بەرزە، هاوکات بەو هەموو تایبەتمەندییەوە نرخی لە iPhone 8 کەمترە، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی فرۆشی iPhone 8 بە شێوەیەکی زۆر و مانای وایە ماڵئاوایی کردنمان لە فرۆشی ئەو ئایفۆنەش ماوەیەکی کەمی ماوە. بەڵام هیچ ئایفۆنێک نییە بە ناوی iPhone SE Plus بۆ جێگرەوەی iPhone 8 Plus.

پێشبینی دەکرێت iPhone SE ـی نوێ خاوەن فرۆشێکی زۆر ببێت لە ئەمساڵدا بە هۆی قەبارە بچکۆلانەکەی و تایبەتمەندییە بەرزەکانییەوە.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ