10
ئەپ و نەرمەکاڵا 16, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

نوێترین تایبەتمەندی لە Spotify ڕێگەت پێدەدات لیستی گۆرانی بۆ گەشتی ڕێگاکان درووست بکەیت

هیچ نهێنی نییە کە تۆڕی Spotify دەیەوێت هەمیشە لیستی گۆرانی بۆ بارودۆخە جیاوازەکان بۆ بەژداربووانی تۆڕەکەی بەردەست بکات. لە هەنگاوێکی نوێدا، تۆڕەکە تایبەتمەندییەکی نوێی بەردەستکرد کە ڕێگە بە بەژداربووان دەدات لیستی گۆرانی بۆ گەشتە ڕێگا دوور و درێژەکان درووست بکەن.

تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی “Soundtrack your Ride” ـە، ئەلبومێکی گۆرانیت بۆ درووست دەکات تاوەکو لە کاتی گەشتی ڕێگا دوورەکاندا گوێیان لێ بگریت. تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی سایتی Spotify لە دیسکتۆپ بەکاردێت، بەڵام ئەلبوومە درووستکراوەکان ڕاستەوخۆ زیاد دەکات بۆ هەژماری Spotify ـەکەت و دەتوانیت لە سەکۆ جیاوازەکاندا گوێ لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبومەکە بگریت.

تایبەتمەندییە نوێیەکە داوات لێ دەکات مەودا یاخود کاتی خەمڵێندراوی ئەو گەشتە دیاری بکەیت کە وا بڕیارە ئەنجامی بدەیت، لە پاشان هەندێک پرسیاری دیکەی پەیوەندیدار بە ئارەزوو و جۆری ئۆتۆمبێلەکەت لێ دەکات بۆ ئەوەی ئەلبوومەکەت بۆ درووست بکات. تایبەتمەندییەکە ئەلبوومی گۆرانییەکان بە پێی حەزەکان و پرسیارە داواکراوەکان درووست دەکات.

دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت بۆ کردنەوەی پەڕەی تایبەتی تایبەتمەندییەکە و درووستکردنی لیستی گۆرانی بۆ گەشتی ڕێگاکان.

تاگەکان Spotify سپۆتیفای
بۆچونی تۆ