ئێڵ جی
26, شوبات 2020
مۆبایلی LG V60 ThinQ 5G بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و بەرگی دووانە ڕوونماوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای LG بڕیاریدا بۆ ئەمساڵیش درێژە بە زنجیرەی V لە مۆبایلەکانی بدات و سەرئەنجام، مۆبایلی LG V60 ThinQ 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و بەرگی دووانە ڕوونماوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی LG V60 ThinQ 5G خاوەن دواین پڕۆسێسەر و مۆدیەمی 5G ـی کۆمپانیای Qualcomm ـە، هەروەها خاوەن بەرگێکە کە مۆبایلە دەکات بە خاوەن 2 ڕوونمای جیاوازەوە. لە ڕاستیدا، دەتوانرێت بە مۆبایلەکەش بگوترێت سیانە ڕوونما، چونکە بەشی پشتەوەی بەرگەکەی خاوەن ڕوونمایەکی جیاوازی دیکەیە کە تایبەتە بە نیشاندانی بەروار و کاتژمێر و چەند شتێکی دیکە و قەبارەی 2.1 ئینجە.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.8 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD و بە چێوەی 20.5:9 و لە ژێرەوەیدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە، لە کاتێکدا کە ڕوونمای بەرگەکەشی هەمان قەبارە و جۆرە. لەسەر ڕوونماکەی، خاوەن نۆچی دڵۆپەییە و کامێرایەکی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە. هەروەها لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 13 و 0.3 مێگاپێکسڵ.
هەرچی دەربارەی ناوەوەی مۆبایلەکەیە، ئاست بەرزە و شایەنی ئاماژە پێکردنە. پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، بەمەش مۆبایلەکە توانای هەیە تاوەکو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر. لە نێو پاکەتدا وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن دوگمەی تایبەتە بە کارپێکردنی یاریدەدەری دەنگی Google Assistant.

ئەوەی ناوازەیە لەم مۆبایلە نوێیەدا، بەرگەکەیەتی، کە بە پەیوەستکردنی پێوەی، ڕاستەوخۆ خۆی لەگەڵ ڕوونماکەی دیکەیدا دەگونجێنێت و دەتوانرێت کرداری جیاوازی لە ڕێگایانەوە پێ ئەنجام بدرێت. ئەمە بۆ یەکەمجارە مۆبایلێک ببینین خاوەن ئەو تایبەتمەندییە بێت.
مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای +Quick Charge 4 و وەشانی Wi-Fi 6 و باندبەرینی mmWave و ڕایەڵەی sub-6GHz دەکات، هەروەها خاوەن بڵندگۆی بەرجەستەکراو و 4 وەرگر (مایکرۆفۆن) و بڕوانامەکانی IP68 و MIL-STD 810G ـی تایبەت بە بەرگەگرتن بەرامبەر بە تۆز و ئاوە.
سوپاس بۆ کامێرا ئاست بەرزەکانی، مۆبایلەکە توانای هەیە ڤیدیۆ تاوەکو ڕوونی 8K تۆمار بکات.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی LG V60 ThinQ 5G:
- ڕوونما:
- یەکەم:
- قەبارە: 6.8 ئینج. جۆر: P-OLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2460 پێکسڵ. خێرایی: 60 هێرتز.
- دووەم:
- قەبارە: 6.8 ئینج. جۆر: P-OLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2460 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (+Qualcomm SM8250 Snapdragon 865 (7 nm.
- مۆدیەم: Qualcomm X55.
- گرافیک: Adreno 650.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.9 میلیمەتر.
- کێش: 218 گرام.
- پاتری: 5,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای +Quick Charge 4.0.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Ultra Wide.
- سێیەم: 0.3 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.4 و لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: –
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: سپی – ڕەش.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری LG UX 9.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- پارێزەر: IP68 و MIL-STD 810G.
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: نەزاندراوە.
تاوەکو ئێستا نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی LG V60 ThinQ 5G ئاشکرا نەکراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.