ئای ئۆ ئێس 28, شوبات 2020

ئەپی Spotify چەند گۆڕانکارییەک لە دیزاینی ئەپەکەیدا بۆ iOS ئەنجام دەدات

لە ئەمڕۆوە، ئەپی Spotify ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دیزاینیدا بۆ بەکارهێنانی سیستەمی iOS بەردەست دەکات.

گۆڕانکارییەکان بریتین لە گۆڕینی وێنۆچکەکان و باشترکردنی تەکنیکەکان، بە مەبەستی ئاسانکردن لە بەکارهێناندا. یەکەم، Spotify دوگمەکانی کارپێکردن و ڕێکخستنەوە لەسەر یەکدی دانراون لەسەر پەڕەی گۆرانیبێژ و لیستی کارپێکردندا. لەمەودوا لە ڕێگەی دوگمەیەکی سەوزەوە هەردوو کردارەکە بە ئاسانی ئەنجام دەدرێن.

گۆڕانکارییەکی دیکە، بریتییە لە بەکۆمەڵە کردنی هەریەکە لە دوگمەکانی “like” و “play” و “download”. لەمەودوا، هەر سێ دوگمە ناوبراوەکە لە ڕیزێکی ئاسۆیدا لە ناوەڕاستی ڕوونمادا نیشان دەدرێن، بەمەش ئاسانتر دەتوانرێت سوود لە کردارەکانیان وەربگیرێن.

هەروەها لەمەودوا لە لیستی گۆرانییەکانی ئەپەکەدا بەدەر لە ئەلبومەکان، وێنەی ئەلبوومی گۆرانییەکە لە پاڵ ناوی گۆرانی و گۆرانیبێژەکەیەوە نیشان دەدرێت، دوگمەی بەدڵبوونیش بۆ بەشی ڕاست زیاد کراوە. هەندێک لە گۆڕانکارییەکانی وەکو زیادکردنی دوگمەی بەدڵبوون بۆ لیستی گۆرانییەکان، پێشووتر بۆ ژمارەیەک بەکارهێنەر زیاد کرابوون.

لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە بەردەستکردنی سەرجەم ئەو گۆرانکارییانە بۆ بەکارهێنەرانی بژاردەی Free و Premium ـی ئەپەکە لە iOS. هیچ ئاماژەیەک بە زیادکردنی ئەم گۆڕانکارییانە لە ئەپەکە بۆ Android نەدراوە.

  • Spotify
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ