کۆمپیوتەر
3, ئەیلوول 2025
ئەیسەر ڕوونمای 4K و بەرزترین گرافیک کارد لە نوێترین لاپتۆپی جێگیر دەکات

کۆمپانیای ئەیسەر چەند لاپتۆپێکی گەیمینگی نوێکردەوە لە بۆنەی IFA 2025. لە نێویاندا بەرزترین مۆدێل هەیە بە ناوی Predator Helios 18P و مۆدێلی نزمتریش هەیە وەک Nitro V 16.
مۆدێلی Predator Helios 18P بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر و گرافیک کارد بەردەست دەبێت کە بەرزترینیان بریتییە لە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 285HX و گرافیک کاردی RTX 5090.
هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە 18 ئینجی هەیە لە جۆری Mini LED بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز! چەندین دەرچەی جیاوازی هەیە و لە نێویاندا دوو دەرچەی Thunderbolt 5 هەیە. نرخی دەستپێکی لە ئەوروپا بریتییە لە 4,999 یۆرۆ.
هەرچی مۆدێلەکانی Acer Nitro V 16 و 16S نرخی دەستپێکیان 999 دۆلار و 1,099 دۆلارە. هەردووکیان ڕوونماکەیان قەبارەی 16 ئینجە و بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر و گرافیک کارد بەردەست دەبن کە بەرزترینیان بریتییە لە پرۆسێسەری Intel 270H و گرافیک کاردی RTX 5070.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.