شاومی
29, ئایار 2023
مۆبایلی Redmi Note 12T Pro بە چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra و ڕوونمای 144 هێرتز نمایش کرا

رێدمی ئەمرۆ مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی رێدمی نۆت 12 بە ناوی Redmi Note 12T Pro نمایش کرد. بە چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra بەهێز کراوە کە هەفتەی ڕابردوو لەسەر مۆبایلی Xiaomi Civi 3 جێگیر کرابوو. ڕوونماکەی لە جۆری LCDـییە بە قەبارەی 6.51 ئینج و بە ڕوونی +FHD تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ.

ڕامی جۆری LPPDR5 و بیرگەی جۆری UFS 3.1ـە، پاترییەکەی قەبارەی 5,080 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.
نوێکرایەوە (لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠٢٣) نرخ زیاد کرا
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 225 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت. بەڵام شاومی تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.