مایکرۆسۆفت
20, ئازار 2020
مایکرۆسۆفت لە ڤیدیۆیەکدا ڕووکاری نوێی Windows 10 ـی ئاشکرا کرد

بە بۆنەی ئەوەی کە ژمارەی ئامێرە کارکردووەکانی سەر سیستەمی Windows 10 توانی 1 ملیار دانە تێپەڕ بکات، مایکرۆسۆفت لە ڤیدیۆیەکدا ڕووکاری نوێی Windows 10 ئاشکرا کرد.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستەگرام، Panos Panay، بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەکان و Windows لە مایکرۆسۆفت ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دیزاینی نوێی Windows 10 ئاشکرا دەکات. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مایکرۆسۆفت دووبارە لیستی Start ـی ڕێکخستووەتەوە و لەمەودوا پاشبەندی بلۆکەکان لێڵن و بلۆکە جوڵاوەکان گەڕانەوە.
https://www.instagram.com/p/B97VqkXg0iN/?utm_source=ig_embed
هەروەها لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوێت کە مایکرۆسۆفت پەرەی زیاتر بە تەکنیکی Fluent Design ـی تایبەت بە دیزاینی وێنۆچکەکان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش وێنۆچکەی بوخچە (فۆڵدەر) ـەکانی ناو بەشی Windows File Explorer ـی نوێ کردووتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت دێت لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە لە مانگی مایسی ئەمساڵدا تایبەت بە ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییە نوێیەکانی Microsoft 365.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.