ئینفنێکس
20, ئازار 2025
مۆبایلی Infinix Note 50 Pro لە عێراق و کوردستان نمایش کرا + تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلەکە بزانە

ئینفینێکس ئەمرۆ لە عێراق و کوردستان مۆبایلی Infinix Note 50 Pro بە پاتری گەورەتر و دیزاینی نوێ نمایش کرد. مۆبایلەکە خاوەن چوارچێوەیەکی بەهێزی ArmorAlloy و خێرا بارگاوی کردنەوەی ٩٠ واتاییە. هەروەها ڕوونمایەکی گەورەی ٦.٧٨ ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز تێدا بەکارهاتووە.

ئەم مۆبایلە لە ڕووی پشتەوەی کامێرایەکی سەرەکی ٥٠ مێگاپێکسڵی و کامێرایەکی گۆشەفراوانی ٨ مێگاپێکسڵی و Flicker Sensorـێک هەیە لەگەڵ هەستەوەری Bio-active Halo AI Lighting، کە ئەم هەستەوەریان بۆ کۆمەڵێک کردار بەکاردەهێندرێت، لەوانە پێوەری ترپەی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن و هەروەها لیدەکەیشی بۆ نۆتیفیکەیشن و هاتنی پەیوەندییەکان و زیاتر بەکاردەهێندرێت.

مۆبایلەکە لاشەیەکی بەهێزی هەیە و چوارچێوەکەی لە کانزایەکی بەهێزی ArmorAlloy دروستکراوە و بەرگەی بەرکەوتن دەگرێت و خۆگرە. هەروەک مۆبایلەکە خاوەن پاتریەکی 5200 ملی ئەمپێرییە و بەوایەر بە ٩٠ وات و بەبێ وایەر بە ٣٠ وات بارگاوی دەبێتەوە. ئینجا خۆشبەختانە پادی بارگاویکردنەوەکەیشی لەناو پاکەتەکەی لەگەڵدایە.

ئەوەی زیاتر ئەم مۆبایلەی تایبەتکردووە، ڕووکارەی بەکارهێنەرەکەیەتی کە XOS15ی بنچینە لەسەر Android 15 لەسەر جێگیرکراوە و بوونی Infinix AIـیە لەتەواوی سیستەم، کە ڕێگەت پێدەدات لەگەڵ Folax قسە بکەیت و وەڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە. هەروەها دەتوانیت نوسین و وێنە دروست بکەیت، پەڕەکانی ئینتەرنێت پوخت بکەیتەوە و پوختەی کۆبوونەوە تۆمارکراوەکانت بداتێ و تەنانەت ژیری دەستکردی DeepSeekیش لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە.


ناکرێت لەبیرمان بچێت کە ئەم مۆبایلە بە چیسێتی مێدیاتێک Helio G100 Ultimateی ٦ نانۆمەتری بەهێزکراوە و ڕامی ٨+٨ و ١٢+١٢ گێگابایتی هەیە و چوستیەکی باشی بەخشیوەتە مۆبایلەکە و یارییەکانی وەکو پەبجی و eFootball و هاوشێوەکانی دەتوانیت لە ئاستێکی باش پێ ئەنجام بدەیت.

ئینجا ئەم مۆبایلە پەنجە مۆری ژێر ڕوونما و بەرگەگرتنی بۆ ئاو و تۆز بە IP64 هەیە و بڵندگۆکانی لەلایەن JBL باشترکراون و چەندین تایبەتمەندی تری هەیە.
مۆبایلی Infinix NOTE50 Pro لە کوردستان و عێراق بە نرخی 293000 هەزار دینار بۆ ڕامی ٨+٨ واتا ١٦ گێگابایت و 314000 هەزار دینار بۆ ڕامی ١٢+١٢ واتا ٢٤ گێگابایت بەردەست دەبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!