مۆبایل و تابلێت
30, تشرینی دووەم 2023
مۆبایلی Meizu 21 بە چوارچێوەیەکی تەنکەوە نمایش کرا

مۆبایلی Meizu 21 لە چین نمایش کرا کە چوارچێوەیەکی زۆر کەمی هەیە و لە هەر چوار لایەوە 1.74ملمە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز هەیە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نیت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS، کامێرای دووەم و سێیەمی ڕوونیان 13 مێگاپێکسڵ و 5 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و قووڵی، کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و پاتری قەبارەی 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات.

دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 ـە، هەروەها بڕوانامەی IP54ی هەیە.
نرخەکان لە چین بەم شێوەیەن:
8GB+256GB: $480
12GB+256GB: $525
12GB+512GB: $565
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.