ئای ئۆ ئێس 6, نیسان 2020

دزەپێکراوەکان ئاشکرای دەکەن وەشانی iOS 14 خاوەن ڕێکخستنی نوێی پاشبنەماکان و ویجێت دەبێت

مانگی ڕابردوو دەرزەنێک تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانی iOS 14 دزەیان پێکرا و لە نێویاندا ڕێکخستنی نوێی پاشبنەماکان بوونی هەبوو. دزەپێکراوێکی دیکە هەمان تایبەتمەندی پشتڕاست دەکاتەوە و دانەیەکی نوێش ئاشکرا دەکات.

هەژماری DongleBookPro لە جریوەیەکدا لە تویتەر ژمارەیەک وێنەی بەشی نوێی ڕێکخستنەکانی پاشبنەماکانی بڵاوە پێکردووە، کە تێیدا دەردەکەوێت پاشبنەما سەرەکییەکان ڕێکخراونەتەوە و لە ژێر ناوی تایبەتدا کراون بە کۆمەڵە بۆ ئاسانکاری لە ناسینەوەیان. هەروەها دەتوانرێت ئاسانتر وێنەکانی ناو ئامێرەکە بکرێن بە پاشبنەما، لەگەڵ ئەوشدا دەتوانرێت بۆ یەکەمجار وەشانی لێڵ (Blur) لە پاشبنەماکان درووست بکرێن و بۆ سەر ڕوونما بەکاربهێندرێن.

لە پاڵ ئەمەدا، پێگەی 9to5Mac ڕایدەگەیەنێت کە کۆدێکی نوێیان لە کۆدە دزەپێکراوەکانی iOS 14 ـەدا بە ناوی “Avocado” دۆزیوەتەوە، کە بڕوایان وایە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە تایبەتە بە ویجێتەکانی سەر پەڕەی هۆم. ویجێتەکانی iOS 14 هاوشێوەی ویجێتەکانی iPadOS 13 دەبن، بەڵام لە جێی ئەوەی بچەسپێندرێن، دەتوانرێت هاوشێوەی ئەپەکان بجوڵێندرێن.

هەژماری DongleBookPro پێشتر وێنەکانی سیستەمی CarKey ـی ئەپڵی بڵاو کردبووەوە، ئەمەش وا دەکات بڕوای پێ بکەین.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ