لینوکس 24, نیسان 2020

زمانی کوردیی سۆرانی بۆ دواین وەشانی سیستەمی Ubuntu زیاد کرا

دووبارە گەنجە بە تواناکانی کورد کاری خۆیان کرد و خزمەتی زیاتریان بە زمانی کوردی کرد لە ڕێگەی زیادکردنی بۆ یەکێک لە سیستەمە کارپێکەرە ناودارەکان، ئەویش Ubuntu ـە.

بەڕێز جوتیار نەریمان، لە جریوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە دواین وەشانی سیستەمی Ubuntu لە ژێر ژمارەی 20.04، زمانی کوردیی سۆرانی (کوردیی ناوەندی) بۆ سیستەمە کارپێکەرەکە زیاد کراوە.

هاوکات ئێستا وەشانەکەی Ubuntu بە زمانی کوردیی سۆرانییەوە بەردەستە بۆ داگرتن و هەمووان دەتوانن سوود لە زمانی دایک، کوردی وەربگرن. لێرەوە وەشانە نوێیەکە دابگرە یاخود لە ڕێکخستنەکانی سیستەمە، وەشانەکەت نوێ بکەوە.

بە پێی جریوە کۆنەکانی بێت، وا دیارە کاک جوتیار ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر زیادکردنی زمانی کوردیی سۆرانی دەکات بۆ Ubuntu. جێگەی دەستخۆشییە و سوپاسی ئەو و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەگەڵیدا هاوکار بوون بۆ زیادکردنی زمانی دایک بۆ Ubuntu. زمانی کوردی لە لایەن ئەو بەڕێزانەوە بە جوانترین شێوە کاری بۆ کراوە و کەمترین کەم و کورتی تێدا بەدی دەکرێت.

ئەمانە وێنەکانی جریوەکەی کاک جوتیارن:

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە، کاک مەبەست!

بۆچونی تۆ