رەقەکاڵا 9, ئایار 2020

تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەری Snapdragon 768G دزەی پێکرا

لەگەڵ دزەپێکردنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نوێی Xiaomi Redmi K30 5G Speed Edition لە ماڵپەڕی JD.com ـدا، تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەری Snapdragon 768G ـیش دزەی پێکرا.

لە پۆستەرێکی دزەپێکراودا، دەردەکەوێت پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 768G خاوەن ناوکێکی 2.8 گێگاهێرتز و 2.4 گێگاهێرتز و شەش ناوکی 1.8 گێگاهێرتزی دەبێت. گرافیکەکەی هاوشێوەی پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـە و لە جۆری Adreno 620 دەبێت. میکانیزمی کاتژمێرییەکەی 750 مێگاهێرتزە لە جیاتی 625 مێگاهێرتز بێت، بەمەش بە ڕێژەی 20% ئەم میکانیزمە زیاد کراوە.

تەنانەت لە دزەپێکراوەکەدا هەڵسەنگاندنی لە ئەپی AnTuTu ـیشدا ئاشکرا کراوە و دەردەکەوێت زیاتر لە 360,000 خاڵی بەدەست هێناوە، لە کاتێکدا پڕۆسێسەری Snapdragon 765G نزیکەی 300,000 خاڵی بەدەست هێنابوو.

پڕۆسێسەرەکە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات و یەکەم مۆبایل کە پڕۆسێسەرەکەی لەسەر جێگیر دەبێت، مۆبایلی Xiaomi Redmi K30 5G Speed Edition دەبێت.

بۆچونی تۆ