ئامێرە هەمەجۆرەکان
15, ئەیلوول 2020
ئەپڵ نەوەی هەشتەمی iPad ـی بە قەبارەی 10.2 ئینج و خێراییەکی زیاترەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەپڵ نەوەی هەشتەمی iPad ـی بە قەبارەی 10.2 ئینج و خێراییەکی زیاترەوە ڕاگەیاند.
نەوە نوێیەکەی iPad خاوەن پڕۆسێسەری نوێی A12 ـە، بە هەمان دیزاینی نەوەکانی پێش خۆیەوە (چوارچێوە زۆرە بێزارکەرەکەی…).
ئەپڵ دەڵێت پڕۆسێسەرە نوێیەکەی ئەم ئایپادە نوێیە 2 هێندە لە کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز، 6 هێندە لە تابلێتە ئاست بەرزەکانی ئەندرۆید و 6 هێندە لە ئامێرەکانی Chromebook زیاترە.
نرخی ئەم نەوە نوێیەی ئایپاد لە 329$ بۆ گشتی و 299$ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت.

ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.