ئەپڵ 15, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی چیپسێتی Apple A14 وەک یەکەمین چیپسێتی جیهان بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

ئەپڵ جەنگەکەی بردەوە، بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا چیپسێتی نوێی بە قەبارەی 5 نانۆمەتر بەرهەم هێنا، چیپە نوێیەکەی ئەپڵ خاوەنی 6 ناووکە کە دوانیان بە ڕێژەیەکی زۆر باش بۆ ئەرکە قورسەکان بە کار دێن و 4 دانەیان بە ڕێژەیەکی زۆر باش بۆ ئەرکە ئاسانەکان بە کار دێن، GPUـکەی چوار ناووک لە خۆ دەگرێت و 30% خێراترە بەراورد بە دواهەمین نەوەی پێش خۆی و CPUـکەش 40% خێراترە بە دواهەمین نەوەی پێش خۆی

11.8 ملیار ترانسستەر لە خۆ دەگرێت و ئەپڵ وتی بەڕاستی ئەمە تەحەدایەکی گەورە بوو، بە لەچاو گرتنی ئەوەی تۆ دەچیتە درووست کردنی پێوانە لە ئەتۆمدا، هەروەها بزوێنەرە نوێیە دەمارییەکەی ئەپڵ خاوەن 16 ناووکە و بەکار دەهێنرێت بۆ جێبەجێ کردنی 11 ترلیۆن کردار لە یەک چرکەدا

بۆ یەکەمین جار چیپەکە لەسەر iPad Air نوێ جێگیر دەکرێت و ئایپادەکە بە نرخی دەست پێکی 599 دۆلار دەفرۆشرێت

سەرچاوە Apple Official Event
تاگەکان Apple Chipset
بۆچونی تۆ