مۆبایل و تابلێت 16, ئازار 2021

بە فەرمی جۆری جیهانی زنجیرە مۆبایلی Red Magic 6 بە ڕوونمای 165 هێرتز و بارگاوی کەرەوەی 120 واتەوە ڕاگەیاندرا

 

 

لە دوای نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Red Magic 6 لە چین لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای Nubia جۆری جیهانی مۆبایلە گەیمینگە شێتانەکانی ڕاگەیاند، ڕێد ماجیک 6 و ڕێد ماجیک 6 پرۆ یەکێکن لە دوو بەهێزترین مۆبایلە گەیمینگەکان هەتا وەکو ئێستا، هەردوو مۆبایلەکە ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و پانکەی ساردکەرەوە و بارگاوی کەرەوەی خێرا تاوەکو هێزی 120 وات لە خۆ دەگرن

 

 

جگە لە قەبارەی پاتری و خێرایی بارگاوی کردنەوە، هەردوو مۆبایلەکە هەمان تایبەتمەندییان هەیە، لە پێشەوەیدا ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجیان لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 500 هێرتز و زیاتریشەوە لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە کە قەبارەی 5 نانۆمەترییە، بیرگەی لە جۆری UFS 3.1ـە و ڕامی لە جۆری LPDDR5ـە، سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت لە دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵی، ڕێد ماجیک 6 پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، هەرچی جۆری پرۆیە پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بەڵام پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات کە لە توانایدا دەبێت بە 17 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

 

 

تایبەتمەندییەکانی دیکەی زنجیرەی ڕێد ماجیک 6 بریتین لە شانەی هەستیار و پانکەی ساردکەرەوە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا و دەرچەی هێدفۆن جاک و دووانە بڵندگۆی Stereo و Wi-FI 6 Bluetooth 5.1 و کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات

 

 

ڕێد ماجیک 6 و ڕێد ماجیک 6 پرۆ لە ڕۆژی 15 مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێن بۆ فرۆشتن لە جیهاندا، نوبیا تەنها یەک بژاردەی بیرگە و ڕام لە هەر یەک لە مۆبایلەکاندا بەردەست دەخات، بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بە نرخی 599 دۆلار بۆ جۆری ئاسایی و بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بە نرخی 699 دۆلار بۆ جۆری پرۆ

سەرچاوە XDA Developers
تاگەکان Nubia نوبیا
بۆچونی تۆ