سامسۆنگ 3, شوبات 2021

سامسۆنگ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانە بۆ 4 مۆبایل ڕادەگرێت

سامسۆنگ لەم ساڵانەی دواییدا ستراتیژی نوێ کردنەوەکانی نەرمەواڵەی باشتر و باشتر کردووە و ئێستا بووە بە یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی بواری مۆبایلی زیرەک بۆ ڕەوانە کردنی نوێ کردنەوەکان، هەروەها سامسۆنگ لە پێشووتردا ڕایگەیاند مۆبایلە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیاکە و هەندێک لە مۆبایلە ئاست ناوەندەکانیش سێ ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆیدیان بە بێ کێشە پێ دەگات، ئێستا سامسۆنگ لیستی ئامێرە پشتگیری کراوەکانی بۆ نوێ کردنەوە بە چەند زیاد کردن و کەم کردنێک نوێ کردەوە

لە نوێکردنەوەکەدا دەرکەوتووە سامسۆنگ چیدیکە پشتگیری لە چوار مۆبایل ناکات و نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەیان پێ ناگات، ئەویش مۆبایلەکانی Galaxy J3 Pro, Galaxy A5 2017, Galaxy A3 2017, Galaxy A7 2017ـن و مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold لە لیستەکەدا بوونی نەماوە، بەڵام وەک دەرکەوتووە ئەوە هەڵەیەک بووە لە ماڵپەڕی سامسۆنگ و لە ئێستادا بۆ لیستەکە زیاد کراوەتەوە و بە ئاسایی و لە کاتی خۆیدا نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانە بە مۆبایلەکە دەگات

هەروەها سامسۆنگ دەڵێت مۆبایلی Galaxy A8 لە نوێ کردنەوەی مانگانەوە گۆڕاوە بۆ نوێ کردنەوەی چارەکی(واتە سێ مانگ جارێک) و مۆبایلی Galaxy A8s بە شێوەیەکی دیاری نەکراو نوێ کردنەوەکانی پێ دەگات و مانگانە نابێت، هەروەها زنجیرەی گالەکسی ئێس 21 بۆ لیستەکە زیاد کراون و هەردوو مۆبایلی Galaxy A02 و Galaxy M12 لەمەودوا مانگانە نوێ کردنەوەیان پێ ناگات و بە چارەک(سێ مانگ جارێک) نوێ کردنەوەکانیان پێ دەگات

سەرچاوە Android Police
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ