ئامێرە هەمەجۆرەکان
24, شوبات 2021
بە فەرمی کۆمپانیای HP براندی HyperX بە بڕی 425 ملیۆن دۆلار کڕی

بە فەرمی کۆمپانیای HP ڕایگەیاند لە مامەڵەیەکدا توانیوییەتی براندی بەرهەم هێنەری پێداویستییە گەیمینگ HyperX بکڕێت بە بڕی 425 ملیۆن دۆلار، کڕینەکە جێگای سەرەکی دەبەخشێتە کۆمپانیای ئێچ پی لە بازاڕی پێداویستییە گەیمینگەکان
ئەم مامەڵەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێچ پی براندی HyperX لە خاوەنەکەی کە Kingstonـە بکڕێت، بەڵام ئێچ پی لە بڵاو کراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە ”Kingston بە خاوەنی بەرهەمەکانی DRAM و فلاش و بیرگە SSDـیەکان دەمێنێتەوە و خۆی بەرهەمیان دەهێنێت“
ئێچ پی چەند ساڵێکە دەیەوێت بچێتە نێو بواری درووست کردنی پێداویستییەکانی گەیمینگ بەڵام بە بەراورد بە براندەکانی دیکەی وەک Logitech و Corsair بۆشاییەکی زۆر هەبووە لە ڕووی بەهێزییەوە، ئێستاش HyperX یەکێکە لە دیارترین براندەکان بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە، هەر لە پێداویستییەکانی گەیمینگەوە تاوەکو مایکرۆفۆنە گەیمینگەکان
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.