ئەی ئێم دی
6, کانوونی دووەم 2023
ئەی ئێم دی نەوەی نوێی پرۆسێسەر و گرافیک کاردەکانی نمایش کرد

هەروەکو ئینتێڵ ئەی ئێم دیش نوێترین نەوەی پرۆسێسەرەکانی خۆی بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز و لاپتۆپ نمایشکرد. بەرزترین جۆری زنجیرەکە بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز Ryzen 9 7950X3Dـیە خاوەنی 16 ناووکە بە خێرایی 5.7 گێگاهێرتز.
بە بەراورد بە نەوەی پێشووتری لەڕووی فرە ناووک %29 باشتر کراو. تەنها پشتگیری لە ڕامی جۆری DDR5 دەکات بە خێرایی 6000MHz. هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی Bluetooth 5.2, Wi-Fi 6E دەکات.
هەروەها نەوەی حەوتەمی پرۆسێسەرەکانی بۆ لاپتۆپەکانیش نمایشکرد کە بەرزترین جۆری Ryzen 7945HXـە کە خاوەنی 16 ناووکە بە خێرایی 5.4 گێگاهێرتز. بە بەراورد بە نەوەی پێشووتری %18 لە ڕووی تاک ناووکەوە باشتر کراوە و %78 بە بەراورد بە فرە ناووک باشتر کراوە. هەروەها تەنها پشتگیری لە ڕامی جۆری DDR5 دەکات. هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی Bluetooth 5.2, Wi-Fi 6E دەکات.

هەروەها گرافیک کاردی بۆ لاپتۆپەکانیش نمایشکرد. کە لەسەر شێوازی تەلارسازی RDNA 3 بنیات نراون. کە بەرزترین جۆری RX 7600M XTـە. هەموو جۆرەکانی بە ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێن لە جۆری GDDR 6.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.