ئۆتۆمبێل
7, نیسان 2021
براندی Chevrolet پشت ڕاستی کردەوە ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی Silverado بەرهەم دەهێنێت

بە فەرمی براندی Chevrolet پشت ڕاستی کردەوە ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی پیک ئاپ Silverado بەرهەم دەهێنێت کە توانای دەبێت بڕینی مەودای 400 میل (643 کیلۆمەتر) بە یەک جار بارگاوی کردنەوە ئەنجام بدات، هۆکاری درووست کردنی وەشانی کارەبایی لەم ئۆتۆمبێلە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئۆتۆمبێلەکە پڕ فرۆشترینی براندەکەیە
براندەکە ڕاستەوخۆ نەیگوت کەی دەست بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی Chevrolet Silverado دەکرێت، بەڵام Mark Reuss دەڵێت بە تەواوەتی بایەخ دراوە بە نەوەی نوێی پیک ئاپی تەواو کارەبایی، هەروەها براندەکە پێشووتر ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت تاوەکو ناوەڕاستی ئەم دەیەیە (2020-2030) پیک ئاپی تەواو کارەبایی بەردەست نەخەن بۆ فرۆشتن
ئۆتۆمبێلی کارەبایی Chevrolet Silverado لە کارگەی “Factory Zero” درووست دەکرێت، ئەو کارگەیەی بەم دواییە بە بڕی 2 ملیار دۆلار لە لایەن General Motorsـەوە درووست کرا بوویەوە و ئۆتۆمبێلی کارەبایی Hummer SUV و Hummer pickup تێدا بەرهەم هات
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.