ڤیدیۆ 28, كانونی یه‌كه‌م 2019

یوتیوبەر MKBHD پێداچوونەوەی بۆ گرانترین ئایفۆنی جیهان ئەنجامدا: نرخی سەروو 100,000 دۆلارە

وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی، یوتیوبەری بەناوبانگ Marques Brownlee، ناسراو بە MKBHD، لە پێداچوونەوە تەکنەلۆژییەکانی بەردەوامە و لە دواین ڤیدیۆیدا، پێداچوونەوەی بۆ گرانترین ئایفۆنی جیهان کردووە.

Marques لە نزیکەوە پێداچوونەوەی بۆ جۆری تایبەتی iPhone 11 Pro ـی Caviar Solarius Zenith Full Gold کردووە، کە لە لایەن کۆمپانیای Caviar ـەوە درووست کراوە و ئەڵماس و ئاڵتونی عەیارە 24 لە ڕووپۆشی تەواوی پشتەوەیدا بەکارهاتووە. نرخی ئەم جۆرە تایبەتەی iPhone 11 Pro لە نێوان 100,000$ بۆ 120,000$ ـدایە بە پێی جیاوازی قەبارەی بیرگە.

لەم جۆرە تایبەتەی iPhone 11 Pro ـدا، زێڕی عەیارە 24 و بە دیاریکراوی 137 پارچە ئەڵماس بەکارهاتووە. لە پاکێجەکەیدا، AirPods Pro ـی تایبەتی ڕەنگ ڕەش بوونی هەیە کە ناوی Caviar ـی لەسەرە و پێدەچێت تەواوی ڕووپۆشکردنەکە بە دەست ئەنجام درابێت.

لە دەستپێکی پێداچوونەوەکەدا، Marques دەڵێت: “هیچ شتێک نییە تاوەکو بتوانم بیڵێم سەبارەت بە سوودی ئەم ئایفۆنە تایبەتە بۆ کەسێکی ئاسایی”. بەو واتایەی، بابەتەکە تەنها جوانکاری و پارە بەفیڕۆدانە.

ئەوەی لە هەمووی سەرنجڕاکێشترە لەم ئایفۆنە جۆر تایبەتەدا، هەبوونی کاتژمێرێک و چرکە ژمێرێکی ناوازەیە لە ڕووی پشتەوەیدا. با درێژەی پێ نەدەین، فەرموو بینەری پێداچوونەوەکەی MKBHD ببە:

بۆچونی تۆ