ئۆتۆمبێل
8, تهمموز 2021
کۆمپانیای Dodge لە ساڵی 2024 ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی لە چەشنی ‘Muscle Car’ بەرهەم دەهێنێت

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای Dodge ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی لە چەشنی ‘Muscle Car’ بەرهەم دەهێنێت کە چەشنێکی ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکانە و بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکار دێت کە لە ڕووی قەبارەوە مام ناوەندن و توانایەکی بەهێزیان هەیە و بزوێنەری جۆری ‘V8’ لە خۆ دەگرن، ئێستاش کۆمپانیاکە ڕایگەیاند یەکەمین ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی لەم چەشنە لە ساڵی 2024 بڵاو دەکاتەوە
ئۆتۆمبێلەکە لە ژێر ناوی ‘eMuscle’ دەبێت و لە پلاتفۆرمی STLA دەبێت کە 500 میل زیاتر دەبڕێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە، بەڵام بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Dodge کە Tim Kuniskis ـە لێدوانێکی کەمێک ناڕوونی وتووە، دەڵێت ‘ئەوان ئۆتۆمبێلی کارەبایی نافرۆشن-ئۆتۆمبێلی eMuscle دەفرۆشن’، تاوەکو ئێستا ڕوون نەبۆتەوە مەبەستم لەم وتەیە بە تەواوی چییە، بەڵام پێدەچێت مەبەست لێی ئەوە بێت ئەم ئۆتۆمبێلە بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاسایی دانانرێت و جۆرێکی تایبەت دەبێت لە چەشنی ‘Muscle Car’
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.