سامسۆنگ
23, ئەیلوول 2025
سامسۆنگ تابلێتی Galaxy Tab A11 نمایش کرد

ئەمڕۆ سامسۆنگ تابلێتێکی نوێی بە ناوی Galaxy Tab A11 نمایش کرد. تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 8.7 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز (تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکە بەرزتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی). لە پێشەوەی خاوەن کامێرایەکی سێڵفی 5 مێگاپێکسڵییە و لە دواوەیدا کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی هەیە.
چیپسێتی Mediatek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

پاترییەکەی قەبارەی 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات دەکات.
نرخی تابلێتەکە لە هیندستان بەم جۆرەیە:
– بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت جۆری وای فای: 147 دۆلار.
– بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت جۆری سیم کارت: 180 دۆلار.
– بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت جۆری وای فای: 203 دۆلار.
– بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت جۆری سیم کارت: 237 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.