ئێڵ جی
24, تشرینی دووەم 2024
مایکرۆسۆفت نوێکاری ویندۆز 11 بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە ڕادەگرێت کە چەند یارییەکی یوبیسۆفتی لەسەر دابەزێنراوە
ڕاپۆرتێکی پێگەی Bleeping Computer باس لەوە دەکات مایکرۆسۆفت وەشانی 24H2 ویندۆز 11 بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە ڕاگرتووە کە چەند یارییەکی دیاری کراوی یوبیسۆفت لەسەر دابەزێندراوە. مایکرۆسۆفت ڕەوانەکردنی وەشانی نوێی ویندۆز 11 ڕاگرت لە دوای گلەیی و گازندەی هەبوو کە یاری Star Wars Outlaws و چەند یارییەکی Assassin’s Creed کار ناکەن.
یوبیسۆفت بە کێشەکەی زانیوە و ڕایگەیاند لە ئێستادا کاری لەسەر چارەسەرکردنی دەکەن. هەر یەک لە یارییەکانی:
• Assassin’s Creed Valhalla
• Assassin’s Creed Origins
• Assassin’s Creed Odyssey
• Star Wars Outlaws
• Avatar: Frontiers of Pandora
تووشی کێشەکە بوون. مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند یوبیسۆفت کێشەی یاری Star Wars Outlawd چارەسەر کردووە، بەڵام لە کاتی کارپێکردنی یارییەکان کێشەی تەکنیکییان هەیە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.