شاومی
12, نیسان 2021
شاومی زنجیرەیەکی نوێی مۆبایل لە ڕۆژی 23 ئەم مانگەدا لە هیندستان نمایش دەکات

ئێمە پێشووتر دەمانزانی کە مۆبایلی Mi 11 Ultra لە ڕۆژی 23 ئەم مانگە لە هیندستان نمایش دەکرێت، بەڵام وا دیارە ئەمە تاکە ئامێر نییە کە نمایش دەکرێت لەو ڕۆژەدا، بەڵکو شاومی لقی هیندستان پشت ڕاستی کردەوە زنجیرەی X ڕادەگەیەنن لە ڕۆژی 23 مانگ و هەینی داهاتوو
بە پێی پێشبینییەکان، زنجیرەی X کۆمپانیای شاومی هەمان دوو مۆبایلی Redmi K40 و Redmi K40 Pro دەبن لە ژێر ناوی Mi 11X و Mi 11X Pro، زانیاری زۆرتر دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو و زیاتر ڕوون دەبێتەوە زنجیرە نوێیەکە یەکەمین نەوەی تایبەتمەندییەکانی چۆن دەبن
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.