10
سامسۆنگ 13, نیسان 2021

بە فەرمی مۆبایلی Galaxy Quantum2 لە کۆریای باشوور نمایش کرا

 

 

سامسۆنگ و کۆمپانیای SK Telecom بە هاوبەشی لە کۆریای باشوور مۆبایلی Galaxy Quantum2 نمایش کرد، مۆبایلەکە چەند تایبەتمەندییەکی ئاسایش(Security) لە خۆ دەگرێت وەک تەکنەلۆژیای بنەچەکراوی quantum cryptography، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 855 پڵەس لەسەر جێگیر کراوە و زیاتریش

 

لە ڕێگەی چیپێکی قەبارە 2.5×2.5 ممـەوە ژمارەی هەڕەمەکی درووست دەکات بە درووست کردنی ژاوە ژاو لە ڕێگەی LED و گرتنی لە ڕێگەی هەستەوەری CMOS، یانی ئامێرەکە سەلامەت تر دەکات بەهۆی درووست کردنی ژمارەی هەڕەمەکی ڕاست و چاوەڕوان نەکراو، ئەم تەکنەلۆژیایە بە ئەو تەکنەلۆژیایە ناو دەبرێت کە زۆرینەی هاککەران ناتوانن دەست گەیشتنیان بە مۆبایلەکە هەبێت تاوەکو بە شێوەیەکی فیزیکی مۆبایلەکەیان لا نەبێت

 

هەروەها SK Telecom دەڵێت چیپی QRNG بە شێوەیەکی خۆکارانە ئاسایشی خزمەتگوزاری پارەدان بنەچەکراو لەسەر Android Keystore (APIs) دەپارێزێت و لە ئێستادا پشتگیری لە زۆرینەی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی سەرهێڵ لە کۆریای باشوور دەکات

 

ئەگەر باس لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە بکەین، ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و چەماوە و ڕووناکی 1,200 نێت لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 855 پڵەسی لەسەر جێگیر کراوە و مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەم لە خۆ دەگرێت و بیرگەی 128 گێگابایتە و ڕامی 6 گێگابایتە، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت

 

 

 

سێ کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بەهەمان دیزاینی مۆبایلی گالەکسی A72 و ڕوونی کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆ ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 10 مێگاپێکسڵە

 

بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات و ڕووکاری بەکارھێنەری One UI 3.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

بە ڕەنگەکانی سپی، خۆڵەمێشی، وەنەوشەیی بەردەست دەخرێت، لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە لە کۆریای باشوور دەست پێ دەکات و تاوەکو 19 مانگ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی 23 ئەم مانگەدا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

 

لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لە کاتی بەردەست بوون و نرخی مۆبایلەکە لە کۆریای باشوور نییە، هەروەها بە ئەگەری زۆرەوە لە ژێر ناوی Galaxy A82 مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ