مۆبایل و تابلێت 19, تشرینی یه‌كه‌م 2021

بە فەرمی مۆبایلی Vivo S10e بە روونمای AMOLED و چیپسێتی Dimensity 900 نمایشکرا

ڤیڤۆ بە بێدەنگی لە چین تایبەتمەندی مۆبایلی Vivo S10e ئاشکراکرد کە لە چەشنی مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکانە. ئەم مۆبایلە روونمایەکی بە قەبارەی 6.62 ئینجی هەیە لە جۆری AMOLED بە روونی +FHD و روونماکەی نۆچێک لە خۆدەگرێت کە کامێرای سێڵفییەکەی تێدا جێگیرکراوە بە روونی 32 مێگاپیکسڵ. لە دواوە خاوەن سێ کامێرایە کامێرای سەرەکی بە روونی 64 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە روونی 2 مێگاپیکسڵ.
ئەم مۆبایلە بەهێزکراوە بە چیپسێتی Dimensity 900 و هەروەها بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. ئەمە و بوون پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 44 وات دەکات.
دەربارەی نرخەکەی، ڤیدیۆ بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی 373 دۆلار جێگیرکردووە و بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت نرخی بریتییە لە 404 دۆلار. هەروەک داواکاری پێشوەختەی لە 20ی ئەم مانگە لە چین دەست پێدەکات.
سەرچاوە :
تاگەکان Vivo VivoS10e
بۆچونی تۆ