رەقەکاڵا 11, ئایار 2021

پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی Tiger Lake-H کۆمپانیای ئێنتێڵ، ڕکابەری پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی 5000 کۆمپانیای AMD دەکات

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای ئێنتێڵ 5 پرۆسێسەری نوێی بۆ بواری بازرگانی و 5 پرۆسێسەری نوێی بۆ بەکاربەر(بەکارهێنەری ئاسایی) لە نەوەی یازدەهەمی زنجیرەی Tiger Lake-H ـی تایبەت بە لاپتۆپەکان ڕاگەیاند، هەردوو گرووپەکە 3 پرۆسێسەری 8 ناووکی و 2 پرۆسێسەری 6 ناووکی لە خۆ دەگرن و هەموویان وزەی 35W دەوێت، جگە لە پرۆسێسەری ئاست بەرزی Core i9-11980HK کە کاتێک خێرایی بەرز دەکرێتەوە (ئۆڤەر کڵۆک دەکرێت) وزەی 65W دەوێت

 

 

کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات بەروارد بە زنجیرەی “Comet Lake” نەوەی دەیەم، 19% لە ڕووی توانا و پێشکەش کردنەوە توانا و پێشکەش کردنی باشتر کراوە، لە لای یاری کردنەوە، کۆمپانیاکە دەڵێت پرۆسێسەری Core i9-11980HK ڕێژەی باشتری فرەیم پێشکەش دەکات بەروارد بە نەوەی پێش خۆی، بۆ نموونە لە یارییەکانی Hitman 3, Far Cry New Dawn, and Tom Clancy’s Rainbow Six Siege و دەڵێت پرۆسێسەری Core i9-11980HK ڕکابەری پرۆسێسەری Ryzen 9 5900HX دەکات و پرۆسێسەری Core i5-11400H بۆ لاپتۆپە باریک و کێش سووکەکان ڕکابەری پرۆسێسەری Ryzen 9 5900HS دەکات

 

 

ئێنتێڵ بانگەشە و باس کردنی بۆ توانای پاترییەکان نەبوو کە ئەم پرۆسێسەرانەیان لەسەر جێگیر دەکرێت و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم دوو ساڵەی دواییدا پرۆسێسەرەکانی AMD لەو باسەدا زۆر باش بوون

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ