Open AI
24, تشرینی دووەم 2024
لەوانەیە ChatGPT لەگەڵ ژیری دەستکردی Galaxy AI تێهەڵکیش بکرێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی The Information، سامسۆنگ لەگەڵ OpenAI لە گفتوگۆدایە بۆ تێهەڵکێش کردنی ChatGPT لەگەڵ ژیری دەستکردی Galaxy AI.
لە ئێستادا سامسۆنگ مۆدێلی زمانی گەورەی تایبەت بەخۆی بەکاردەهێنێت لەگەڵ Gemini بۆ کار پێکردنی ژیری دەستکردەکەی. جێی باسە کە سامسۆنگ چۆن سوود لە ChatGPT وەردەگرێت بۆ باشتر کردنی ژیری دەستکردەکەی.
بۆ نموونە، ئەپڵ ChatGPT لەگەڵ ژیری دەستکردەکەی خۆی بە شێوەیەک تێهەڵکێش کردووە کە تەنها لەو کاتانە کار دەکات کە نەتوانرێت وەڵامێکی گونجاو بداتەوە یان ئەرکێک ئەنجام بدات، لەو کاتەدا ChatGPT دەستێوەردان دەکات بۆ وەڵامدانەوە یان ئەنجامدانی ئەرکەکە.
لەوانەیە شتێکی نزیک یان هاوشێوە لە نێوان سامسۆنگ و OpenAI ببینین، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە، هێشتا هەردوو کۆمپانیا لە قۆناغی سەرەتایی گفتوگۆدان بۆیە زۆر زووە بۆ ئەوەی پێشبینی لە بارەوە بکەین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.