تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
12, ئایار 2021
ئینستاگرام ڕێگە دەدات بەکارهێنەران ڕاناو بۆ هەژمارەکانیان زیاد بکەن

لەگەڵ زیاد بوونی بەکارهێنەران لە تۆڕە جیاوازەکانی سۆشیاڵدا، کۆمپانیاکان وردە وردە هەوڵ دەدەن تایبەتمەندی زیاتر بۆ زیاتر تایبەتمەند تر کردن و دۆزینەوە و ناسینەوەی بەکارهێنەران زیاد بکەن، ئێستا ئینستاگرام ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات (ڕاناو) بۆ هەژمارە کەسییەکانیان زیاد بکەن
بە پێی وتەی ماڵپەڕی Mashable بێت کە تایبەتمەندییەکەیان تاقی کردۆتەوە، لە ئێستادا ڕاناوەکان ئینستاگرام خۆی پێشنیاری دەکات و 41 ڕاناون بە کۆی گشتی، هەروەها بە شێوەیەکی بنەڕەتی دیاری دەکرێت بۆ ئەو هەژمارانەی کە تەمەنیان خوار 18 ساڵە، هەروەها ئینستاگرام دەڵێت بەردەوامن لەسەر نوێ کردنەوەی لیستی ڕاناوەکان و یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە ناتوانن ڕاناوی گونجاوی خۆیان بدۆزنەوە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.