سامسۆنگ 21, حوزه‌یران 2021

بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M32 بە ڕوونمای Amoled و پاتری 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری نمایش کرا

لەو کاتەی کە دیاری کرابوو، بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M32 بۆ بازاڕی وڵاتی هیندستان نمایش کرا، پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و ڕوونمایەک بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Amoled و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و چیپسێتی Mediatek Helio G80 لە خۆ دەگرێت

 

لە پێشەوەی لە نۆچێکی شێوە دڵۆپەدا کامێرایەکی سێڵفی 20 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕوونی ڕوونماکەی بریتییە لە +FHD و ڕووناکی 800 نێت لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و دوو کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

چیپسێتی Mediatek Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها کار بە ڕووکاری OneUI 3.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات، بەڵام تەنها بارگاوی کەرەوەی 15 وات لە نێو پاکەت بەردەست دەبێت

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتی دەبێت لە 200 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتی دەبێت لە 230 دۆلار

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ