سۆنی
16, ئازار 2024
مۆبایلی داهاتووی سۆنی ڕوونمای 4K لە خۆ ناگرێت

دیزاینی مۆبایلەکانی سۆنی لە چەند ساڵی ڕابردوودا تاڕادەیەک هاوشێوە بووە، بە پێی ڕێندەرە نوێیەکانی مۆبایلی داهاتووی Xperia 1 VI، سۆنی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم شێوازە دیزاینە بۆ مۆبایلی داهاتووی کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی 5 نمایش بکرێت.

لای چەپی وێنەکان: Xperia 1 V، لای ڕاستی وێنەکان: Xperia 1 VI
بەڵام دەنگۆکان باس لە گۆڕانکاری گرنگ دەکەن! چیدیکە سۆنی ڕوونمای 4K بەردەست ناکات لە مۆبایلەکانیدا. بە پێی دەنگۆکە، ڕێژەی ڕوونمای 21:9ی سینەمایی درێژیش واز لێ دەهێنێت و ڕێژەی ڕوونمای 19.5:9 بەکار دەهێنێت کە وا دەکات مۆبایلەکە کورتتر و پانتر بێت. ئەم دوو تایبەتمەندییە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنی پێ دەناسرایەوە، بەڵام وا دیارە سۆنی وازیان لێدەهێنێت و چیدیکە ئەم دوو تایبەتمەندییە بەردەست ناکات لە مۆبایلەکانی داهاتوویدا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.