سامسۆنگ 21, حوزه‌یران 2021

بە فەرمی سامسۆنگ نوێترین مۆنیتەری Odyssey بۆ یاری کردن بە نرخی گونجاو ڕاگەیاند

سامسۆنگ نوێترین کۆمەڵە مۆنیتەرەکانی لە زنجیرەی Odyssey بۆ یاری کردن ڕاگەیاند، کە تەختە لە جیاتی چەماوە، کە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە بە ڕوونی 4K و مۆدێلێک بە ڕوونی QHD و بڕوانامەی HDR10 بەردەست دەبێت و هەروەها بە ڕوونی 1080 پێکسڵیش بەردەست دەبێت

 

مۆنیتەرەکە نوێیەکە هاوشێوەی مۆنیتەری Odyssey G7, G9 نییە و مۆنیتەری Odyssey G7 28 (G70) نوێ تەختە و پانێڵی IPS لە جیاتی OLED تێدا بە کار هێنراوە، هەروەها دەرچەی HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت کە گونجاوە بۆ کار پێ کردنی ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و گونجاوە لەگەڵ پلەیستەیشن 5 و Xbox Series X، بە پێی لێدوانی کۆمپانیاکە بێت توانای هەیە بە 178 پلە ئاسۆیی و ستوونی بسوڕدرێنرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی AMD FreeSync Premium Pro و NVIDIA G-SYNC دەکات

لەگەڵ ئەوەی کە پانێڵی IPS تێدا بەکار هاتووە، بێگومان بەروارد بە پانێڵی OLED ڕووناکی کەمترە، بەڵام بڕوانامەی VESA HDR400 لە خۆ دەگرێت کە ڕووناکی لە نێوان 350 بۆ 400 نێتە، هەروەها پشتگیری لە ڕەنگی 8-bit دەکات

 

هەروەها کۆمپانیاکە مۆدێلی G5 27 (G50A) بە ڕوونی QHD ڕاگەیاند، کە تەختە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە و وەڵامدانەوەی 1 مللی چرکەیە، هەروەها پشتگیری لە G-SYNC/FreeSync Premium دەکات و پانێڵەکە لە جۆری IPS ـە، ڕووناکی 400 نێتە و پشتگیری لە ڕەنگی 10-bit دەکات، هەروەها هەردوو مۆدێلی G3 27 و G3 24 (G30A) ڕاگەیاند بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی AMD FreeSync

مۆدێلی G3 لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو بۆ قەبارەی 24 ئینج بە نرخی 220 دۆلار و بۆ قەبارەی 27 ئینج بە نرخی 250 دۆلار بەردەست دەبێت، بەڵام سامسۆنگ نرخی هەردوو مۆدێلی G5 و G7 ئاشکرا نەکردووە

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ